پێشانگای وەبەرهێنانی نیشتمانی لەسلێمانی كرایەوە

پێشانگای وەبەرهێنانی نیشتمانی لەسلێمانی كرایەوە

بەبەشداری 90 كۆمپانیا و كارگەی ناوخۆیی عێراق یەكەمین پێشانگای پیشەسازی و وەبەرهێنانی نیشتمانی لەشاری سلێمانی كرایەوە، كە بڕیارە بۆ ماوەی سێ رۆژ تاكو 13ی ئاب بەردەوام بێت ، پێشانگاكە نیشاندان و فرۆشتنی ئەو بەرهەمانە دەگرێتەوە كە لەناوخۆی عێراقدا بەرهەم دەهێنرێت . لەو پێشانگایەدا كە 90 كۆمپانیا و كارگە بەرهەمەكانیان نیشان دا لە كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆوە تاوەكو 8ی شەو پێشوازی لە بیزنسكاران و بازرگان و خاوەنكار و هاوڵاتیان دەكات.

Top