عێراق تا ساڵی 2027 رۆژانە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات

عێراق تا ساڵی 2027 رۆژانە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەكات

ئەگەری زیادبوونی هەناردەكردنی رۆژانەی نەوتی عێراق لە كەناڵە پەیوەندارەكانی وزەو نەوتەوە بڵاوبووەوە بەتایبەتی دوای ئەوەی ئئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند وڵاتەكەی پلانی زیادكردنی بەرهەمی نەوتی هەیە بەڕادەیەك تا ساڵی 2027 رۆژانە هەشت ملیۆن بەرمیل نەوت رەوانەی بازاڕە جیهانیەكان بكات.
چاودێرانی بواری نەوت پێیان وایە ئەگەر وڵاتەكە بەبارودۆخێكی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی دا تێپەڕ بێت ئەوا كەرتی نەوت و غاز لەعێراق بەشێوەیەكی بەرچاو دەبوژێتەوەو ئابووری عێراقیش لە گرفتی كورتهێنانی بودجە رزگاری دەبێت، تەنیا گرفتێك لەبەردەم ئەگەری بەدیهێنانی ئەم ئامانجە سەقامگیری سیاسی و ئابووریی یە كە دەبێت حكومەتی داهاتوو لەچوار ساڵی داهاتوودا كاری لەسەر بكات.

Top