هەڵبژاردنی ڕەنگی جلوبەرگ
هەڵبژاردنی ڕەنگ بۆ جلوبەرگ دوو ئەوەندە قورسترە لە دەستنیشانكردنی ماكیاژێك، كاتێك پێویستت بە دەستینشاكردنی ڕەنگێكە بۆ جلەكانت، هەمیشە دوودڵ و نیگەران دەبیت، ئاخۆ چ ڕەنگێك لەگەڵ مۆدی جلەكانت و ئەو وەرزەی تیایدایت، دەگونجێت، بۆیە واباشترە بەپێی ڕێنمایی پسپۆرەكانی جوانكاری بڕۆیت، ئەوكاتەش هیچ گرفتێكت بۆ دروست نابێت و، جلەكەشت لە ڕەنگێكی شیكدا هەڵدەبژێریت. لە وەرزی هاویندا، هەمیشە لە ڕەنگە دژەكان دووربكەرەوە، كە بەیەكەوە لەبەر دەكرێن، وەك: زەرد و شین، یان سوور و سەوز، كاتێك ئەو ڕەنگانە لەیەك پۆشاكدا بن، دەبێتە هۆی نەشیاویی جلەكەت، هەروەها ڕەنگی پێستیشت دەمژێت و ونی دەكات، هەندێك ڕەنگی دیكەش هەن، كە ڕەنگدانەوەی تیشكی هەتاون، ئەوانیش جوانیت دەشێوێنن، وەك: سەوز و پرتەقاڵی، یان سوور و پرتەقاڵی، هەوڵبدە هەمیشە ڕەنگەكانی (سوور و شین و زەرد) بە تەنیا لەبەر بكەیت. كاتێك ڕەنگ بۆ جلەكەت هەڵدەبژێریت، تێبینیی ڕەنگی پێستیشت بكە، هەروەها ڕەنگی چاو و ماكیاژیشت لەبەرچاو بگرە، بۆ جلێكی شیك، هەمیشە گرنگی بە ڕەنگەكانی (رەش و سپی و ڕەساسی) بدە، ئەگەر جلەكەت سادە بوو.
