بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی : ئامادەكاریی تەواومان كردووە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكاندا

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی : ئامادەكاریی تەواومان كردووە بۆ بەشداری كردن لە هەڵبژاردنەكاندا

خەسرەو گۆران بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت خۆمان ئامادە کردووە بۆ هەڵبژاردن و چاوەڕێی ڕۆژی دەنگدانین، هاوكات ئاماژەش بەوەدەکات، سەرقاڵی کردنەوەی بارەگاکانیانن لەهەندێک ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم  لەهەموو ئەو ناوچانەش بەشداری هەڵبژاردن دەکەن، جەخت لەسەرئەوەشدەکاتەوە کاندیدەکانیان دەچنە هەموو ناوچەکان بۆ بانگەشە و کەس ناتوانێت ڕێگریان لێبکات.

سەبارەت بە گەڕانەوەی بارەگاکانیان بۆ کەرکوک، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی ئاماژەی بەوەکرد سەرقاڵی گفتووگۆن لەگەڵ بەغدا بۆ ڕادەستکردنەوەی بارەگاکانیان، گوتیشی:هەمووان مافی خۆ کاندیدکردن و دەنگدانیان هەیە، کەس ناتوانێت ڕێگری لەکاندیدی کەس بکات، چونکە ئەو مافە دەستوورییە.

خەسرەو گۆران ئاشکراشی کرد، کاندیدەکانیان لە شەنگال و خورماتوو و هەموو ناوچەکان کاری خۆیان دەکەن، ئوونیشی كردەوە وا خەریکی دانانی بارەگاین لە مەخمورو موسڵ، کەرکوک و شوێنی تریش بۆ داهاتوو.

 

Top