خانمە هونەرمەندی میسری دەلال عەبدولعەزیز كۆچی دوایی كرد

خانمە هونەرمەندی میسری دەلال عەبدولعەزیز كۆچی دوایی كرد

خانمە ئەكتەرو ئەستێرەی شاشەی میسری(دەلال عەبدولعەزیز) لە تەمەنی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

ڕاگەیەندكار(رامی رەزوان) كە دەكاتە هاوژینی (دونیا سەمیر غانم)لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام هەواڵی كۆچی دوایی (دەلال عەبدولعەزیز)ی ڕاگەیاند .

ئەمڕۆ شەممە 7/8/2021 دوایی سێ مانگ مانەوەی لە نەخۆشخانەدا دەلال عەبدولعەزیز هاوژینی ئەستێرەی میسری سەمیر غانم بە پەتای كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد, لە چەند هەفتەی ڕابردوو لە میدیا عەرەبییەكان بڵاوكرایەوە كە ڕەوشی تەندرووستی دەلال عەبدولعەزیز ناجێگیرەو پەتای كۆرۆنا بە جۆرێك كاریگەریی لەسەر ژیانی هەبوو كە بۆ ماوەیەكی زۆر لەژێر ئامێری هەناسەدان مایەوە .

هەروەها لەبەشێك لە ماڵپەڕە عەرەبییەكان بڵاوكرایەوە كە پزیشكان پێشنیاری ئەوەیان كردبوو كە سییەكانی دەلال عەبدولعەزیز بگۆڕن, بەڵام ئەم هەواڵە دووربوو لە ڕاستی و خانەوادەكەی ڕازی نەبوون بەم جۆرە بڕیارانە, هەروەها لە چەند سەرچاوەیەكەوە بڵاوكرایەوە كە دەلال عەبدولعەزیز چەند جارێك لە هاوژینی كۆچكردووی (سەمیر غانم)ی پرسیوە بەڵام بەپێی ڕێنمایی كەسە نزیك و كچەكانیان هەواڵی كۆچی دوایی (سەمیر غانم) بە دەلال ڕانەگەیەندرا تاوەكو باری تەندرووستی تێكنەچێت .

(دەلال عەبدولعەزیز) ساڵی 1960 لە وڵاتی میسر لەدایكبووە, دەستپێكی كاری هونەری دەلا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1977 كە بە چەند ڕۆڵێكی كەم لە كاری هونەری بەشداربوو لە بواری شانۆ و  سینەما و زنجیرە دراما, ساڵی 1984 لەگەڵ ئەستێرەی شاشەی میسری(سەمیر غانم) پڕۆسەی هاوسەرگیری پێكهێنا, ئەوان لە ژیانی هاوسەرییدا بوونە خاوەنی دوو منداڵ بەناوەكانی(دونیا-ئەمەل كە ناسراوە بە "ئیمی" .

ئاسۆ كاكەیی

خانمە هونەرمەندی میسری دەلال عەبدولعەزیز كۆچی دوایی كرد
Top