هەرێمی كوردستان و ئیمارات یاداشتێكی لێكگەیشتنی ئابووری واژۆدەكەن

هەرێمی كوردستان و ئیمارات یاداشتێكی لێكگەیشتنی ئابووری واژۆدەكەن

شاندێكی دەستەی وەبەرهێنان و یەكێتیی هاوردەكارو هەناردەكاران لە هەرێمی كوردستان ژووری بارزرگانی و پیشەسازیی ئیمارتی كرد.

بەیاننامەیەك لە دەستەی وەبەرهێنان ڕایگەیاند كە شاندەكەی كوردستان لەم سەردانەیدا چەندین پرۆژەی ستراتیجیی وەبەرهێنان و بازرگانیی ئەو وڵاتەی بەسەر كردووەتەوە.

بەیاننامەكە زیاتر ئاماژەی بەوە كردووە ئەم سەردانە دەرفەتی زۆری وەبەرهێنانی لە كەرتەكانی پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتوگوزار بۆ وەبەرهێنەران و خاوەن سەرمایەكانی ئیمارات دەستەبەركردووە.

شایانی باسە لە میانی سەردانەكەدا یاداشتێكی لێكگەیشتن لەنێوان یەكێتیی هاوردەكارو هەناردەكاران لە هەرێمی كوردستان/ لقی هەولێر و ژووری بارزرگانی و پیشەسازیی فوجەیرە واژۆكرا، لە چوارچێوەی فراوانكردنی پەیوەندییە ئابوورییەكانی نێوان هەر دوو لادا.

 

 

Top