هەڵەبجە...کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجین بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی كرایەوە
د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەڵەبجە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە كە ئاژانسی نەتەوە یەگرتووەکان بۆ کۆچ (IOM) لە نەخۆشخانەی چارەسەرکردنی بریندارانی چەکی کیمیایی لە پارێزگای هەڵەبجە کارگەیەکی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی بۆ بریندارەکانی چەکی کیمیایی کردەوەو ژمارەیەک ئامێری هەناسەدانی دەستکردیشی بۆ نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بەتووشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دابین کرد.
ناوبراو ئەوەشی گوت کارگەی ئوکسجین بە سوپاسەوە بۆ ڕێکخراوی کۆچ، 54 هەزار لیتر لەکاتژمێرێکدا بەرهەم دەهێنێت، بە تەواوبوونی ئەم کارگەیە هۆڵی فریاکەوتنی خیرا بۆ بریندارانی چەکی کیمیایی دەکەینەوە کە لە 24 کاتژمێردا 15 کاتژمێر پێویستیان بە ئوکسجینە.
شایانی باسە ئاژانسی نەتەوەیەگرتووەکان بۆ کۆچ، ساڵانە چەند شارو ناوچە دیاری دەکات بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بو خزمەتی خەڵک ،لە ماوەی ڕابردووشدا بە نزیکەی یەک ملیۆن دۆلار پڕۆژەیان لە هەڵەبجە جێبەجێ کردووە.
