ھەوڵی راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دھۆک دەدرێت
ھەوڵی راکێشانی بۆری گواستنەوەی گازی سروشتی بۆ وێستگەی کواشی لە دھۆک دەدرێت کە بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا بەرز دەکاتەوە
کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکان رۆژی یەکشەم، سەردانی وەزارەتی کارەبای کرد و لە دیدارێکدا لەگەڵ کەمال محمدساڵح وەزیری کارەبا، باسیان لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی گاز بۆ زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا کرد.
راکێشانی بۆری گازی سروشتی بۆ وێستگەی كواشێ لەپارێزگای دهۆک كە توانای 1000 مێگاوات كارەبای هەیە و بەشێکی زۆری کێشەی کارەبا چارەسەر دەکات و لە رووی ئابووریشەوە سوودێکی زۆری هەیە و تێچوونی بەرهەمهێنانی کارەبا کەم دەکاتەوە.
بڕیارە هیچ جۆرە گازێک لە کێڵگە نەوتییەکان بەفیڕۆ نەچێت و بۆ وێستگەکانی کارەبا و بوارەکانی پێویستی دیکە سوودیان لێ وەربگیرێت.
کۆمپانیای ئەگریکۆ لە کێڵگەی حەسیرە لە گەرمیان سوودی لەم گازە سروشتی یە وەرگرتووە و 165 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنێت.
