پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی

 

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و کارمەندانی کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی..

بەبۆنەی (١٤)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی(تەلەفزیۆنی سلێمانی) گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و بینەرانی ئازیزی کەناڵەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین بە ھەمان پەیامی بەرپرسانە و دڵسۆزانەتان بەردەوام بن و لەڕێی بەرنامەکانتانەوە خزمەتی زیاتر و بەرچاوتری بواری رۆشنبیریی و راگەیاندن و کوولتوریی بکەن.

کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی لە ماوەی کارکردن و پەخشیدا خاوەن بەرنامە و پلان و سستمێکی گونجاو بووە و بە ھەواڵ و راپۆرت و بەرنامەکانی توانیویەتی جێگە و پێگەی خۆی لەسەر گۆڕەپانەکە بچەسپێنێ و بەپێی پەیامێکی روون و بەرپرسانە مامەڵە لەگەڵ رەوشەکە و رووداوەکاندا بکات وەک مینبەرێکی ھەقبێژی راستگۆ دەرکەوێت و متمانەی چین و توێژە جیاجیاکان بەدەست بێنێت.
خوازیارین لەو بۆنەیەدا زیاتر و لە گشت روویەکەوە بەرەوپێش بچن و شانبەشانی کەناڵەکانی دیکەی میدیایی، لەخزمەت کێشەرەواکانمان و داواکاریی و خواستی ھاووڵاتیان دابن.
جاێکی تر پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ کەناڵی تەلەفزیۆنی سلێمانی دووپات دەکەینەوە و، ھیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاتر لە چالاکیی و کارەکانتان بۆ دەخوازین..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
١ـی ٨ـی ٢٠٢١

Top