باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا: خوازیارین پەیوەندیمان لەگەڵ ئێران ئاسایی بكەینەوە
لە دیدارێكی نێوان قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق وماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا و جەنەڕاڵ پۆڵ کالڤێەرت فەرماندەی ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشدا باس لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و شاندی تەكنیكی بۆ واشنتۆن كراوە، جگە لە ڕەوشی سیاسی و ئەمنی و ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی قاسم ئەعرەجی ئاماژەی بەوە كردووە کە ئەعرەجی بە باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا گوتووە سەردانەکەی سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی و شاندی ھونەری عێراق بۆ واشنتۆن سەردانێکی زۆرسەرکەوتووبووە و ئەنجامی گرنگی لێکەوتووەتەوە کە کاریگەری لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی عێراق دەبێت.
لەلای خۆشیەوە ماتیۆ تولەر جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکی دیپلۆماتی دەکات کە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێران بخرێتەگەڕ و بەوەی كە ئەمریکا گرژی لەگەڵ ئێراندا ناوێت بە تایبەتیش لە عێراق.
