پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ

پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ رۆژنامەی ئەڤرۆ



بەڕێزان/ سەرنووسەر و کادیر و کارمەندانی رۆژنامەی ئەڤرۆ..

بەبۆنەی تێپەڕبوونی (١٨) ساڵ بەسەر دەرچوونی رۆژنامەی (ئەڤرۆ) گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و نووسەران و خوێنەرانی بەڕێزی رۆژنامەکەتان دەکەین و، دەستی ھەوڵ و کۆششتان دەگوشین، ئومێدەوارین ھەردەم لەرووی چەندایەتی و چۆنیەتیەوە بەرەو پێش بچن.

رۆژنامەی(ئەڤرۆ)کە خاوەن پەیام و بەرنامەی تایبەت بە خۆیەتی، توانیویەتی لە ماوەی ١٨ ساڵی دەرچوونیدا خزمەتێکی زۆر لە بواری میدیای خوێنراو پێشکەش بە خوێنەرانی بکات و کەلێنێکی گەورە بە ھەواڵ و راپۆرت و بابەتە رۆشنبیریی و ھونەریەکان پڕبکاتەوە، بەمەش جێگەی شایستەی خۆی لە گەنجینەی میدیایی و کولتووریی کردۆتەوە.
خوازیارین لەو یادەدا بەھەمان بنەماکانی ئیتیکی رۆژنامەوانی لەڕووی متمانە و بەرپرسیاریەتی و پیشەوەریەوە بەردەوام بن.

جارێکی دیکە ساڵڕۆژی دەرچوونی رۆژنامەی(ئەڤرۆ) پیرۆز دەکەین و پاڵپشتی و پشتیوانی تەواوی خۆمان دووپات دەکەینەوە، ھیواخوازین ھەردەم لە پێشکەوتن دابن..

دەزگای رۆژشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ـی٧ـی٢٠٢١

Top