به‌غدا لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم بەردەوام دەبێت

به‌غدا لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم بەردەوام دەبێت

ئامانج رەحیم سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێم، رایگەیاند:مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق پێی راگەیاندوون لە ناردنى پشکى هەرێم بەرەوام دەبن.

ئامانج رەحیم لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنى فەرميى پارتى ئاشکرای کرد، دوێنێ لەگەڵ مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق و وەزیرانى دارایی و نەوت کۆبوونەتەوە و جەختیان کردووەتەوە کە دەبێت ناردنى پپشکى هەرێم لەلایەن بەغداوە بەردەوام بێت.

“وتیشى: کازمى جەختی کردەوە کە حکومەتى فیدڕاڵى لە ناردنى بەشە بودجەى هەرێم بەردەوام دەبێت”

باسى لەوەش کرد، به‌ ناردنی به‌شه‌ بودجه‌ی هه‌رێم له‌ به‌غدا و داهاتی ناوخۆ، پاره‌ی پێویست له‌ به‌رده‌ستدا ده‌بێت بۆ دابه‌شکردنی مووچه‌ به ‌بێ لێبڕین.

Top