نوێترین دەركەوتنی هونەرمەندانی كورد لە ڕۆژانی جەژندا
لە ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز, ژمارەیەك هونەرمەندو گۆرانیبێژ لەگەڵ بەرز ڕاگرتنی ئەو ڕۆژەو پیرۆزبایی لە دۆست و هەوادارەكانیان وێنەی خۆیان بڵاوكردەوە, هەروەها چەند هونەرمەندێك وێنەی خێزانییان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكردەوە .
خانمە گۆرانیبێژ (نارین فەقێ) و (عەلی شاكر)ی هاوژینی لەگەڵ هەردوو كچییان بە ناوەكانی(رۆنیا-هێلین)
دوای ئامادەبوونی لە فێستیڤاڵی سینەمایی كان, (نەوید زەردی) بەم شێوەیە لە ئەنستگرام دەركەوتەوە .
هەروەها خانمە گۆرانیبێژ (سەیران عوسمان) وێنەیەكی خۆی بڵاوكردەوە كە بریتی بوو لە پۆستەری گۆرانییەكی نوێ بۆ یادی كۆچی دوایی باوكی ئامادەی كردووە كە بڕیارە بەم نزیكانە بڵاوی بكاتەوە .
خانمە گۆرانیبێژ (كۆمسای) كە بە ستایڵێكی كلاسێك دەركەوت, بەهەوادارانی ڕاگەیاند كە ئەو وەكو باڵیۆزی كۆمپانیای (میركا) دەستنیشانكرا .
هەروەها كۆمسای لە بەشی ستۆری لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وەڵامی چەند پڕسیارێكی هەوادارەكانی دەداتەوەو دەڵێت كە پێش ئەوەی ببێت بە گۆرانیبێژ, پێشتر ئامێری (كەمانچە و ساز)ی دەژەنی .
هونەرمەند (بڵند عەبدوڵا) لەگەڵ هاوژین و منداڵەكانی .
خانمە گۆرانیبێژ (چۆپی فەتاح) وەك هەمیشە بە ستایڵی جلی كوردییەوە دەركەوت .
گۆرانیبێژ (شاباز زەمانی) و هونەرمەندی گەورەی كورد(ناسڕی ڕەزازی)
هەروەها خانمە گۆرانیبێژ(شاناز زاهیر)
ئاسۆ كاكەیی
