خانمە هونەرمەندێكی كورد تووشی پەتای كۆرۆنا بوو
خانمە گۆرانیبێژی كورد(پەرواز حوسێن) تووشبوونی خۆی بە پەتای كۆرۆنا ڕاگەیاند .
لەم بارەیەوە (پەرواز حوسێن) لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام وێنەیەكی بڵاوكردەوە وەك دەردەكەوێت كە چارەسەرە تەندرووستییەكان وەردەگرێت.
هەروەها پەرواز لەسەر وێنەكە نووسیویەتی:بەداخەوە منیش تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووم..خوایە ئەم نەخۆشییە لە هەموو لايەك دووربخرێت و شیفا بۆ هەموو نەخۆش بێت..تكایە خۆتان بپارێزن .
جگە لە هاوڕێ و دۆست و هەوادارەكانی, ژمارەیەك هونەرمەند و كەسایەتی هیوای زوو چاكبوونەوەیان بۆ "پەرواز" خواست و كۆمێنتیان لە بڵاوكراوەكەی بەجێهێشت لەوانەش:كیژان ئیبراهیم خەیات- عەمار ئەلكوفی-هەیفا حەسوونی-نزار ئەلفارس .
ئاسۆ كاكەیی
