دوایین زانیاری دەربارەی تەندرووستی یاسمین عەبدولعەزیز

دوایین زانیاری دەربارەی تەندرووستی یاسمین عەبدولعەزیز

ماوەی چەند ڕۆژێكە ناجێگیری باری تەندرووستی خانمە ئەكتەری میسری(یاسمین عەبدولعەزیز) بۆوتە جێی باسی ڕۆژنامەو میدیا عەرەبییەكان .

لە دوایین زانیارییدا كە لە ڕۆژنامە عەرەبییەكان بڵاوكراوەتەوە, لە ئێستادا باری تەندرووستی جێگیرە, بەم هۆیەوە برایەكی یاسمین عەبدولعەزیز لە تویتێكدا ڕایگەیاند كە ئێستا مەترسی لەسەر ژیانی نەماوەو بەشی چاودێری چڕی بەجێ هێشتووە .

هەروەها یەكێك لە پزیشكانی ئەو نەخۆشخانەی كە (یاسمین)ی تێیدا ماوەتەوە, لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕایگەیاند كە سرەتا یاسمین عەبدولعەزیز بۆ نەشتەرگەری سەردانی نەخۆشخانەكەیانی كردووە, بەڵام بەهۆی نزمبوونەوەی بەرگری لەشی تووشی هەندێ لاوازی هاتووە لە كاتی نەشتەرگەرییەكە, هەروەها ئەم پزیشكە ئاماژەی بەوەدا كە لە ئێستادا تەواو بە ئاگا هاتووەتەوە, بەڵام باری تەندرووستی بەو ڕادەیە ناجێگیر نییە وەك لە میدیاو ڕۆنامەكاندا باسی لێوەدەكرێت, هەروەها ئەم پزیشكە ئەوەشی ڕاگەیاند كە باشبوونی باری تەندرووستی یاسمین عەبدولعەزیز تەنها پێویستی بەكاتەو لە دواییدا دەتوانێ نەخۆشخانە بەجێ بهێڵێت .

سەرەتای ناجێگیری باری تەندرووستی یاسمین عەبدولعەزیز بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كاتێك لە یەكێك نەخۆشخانەكانی میسر نەشتەرگەرییەكی ئەنجامدا, بەڵام بەهۆی لاوازی بەرگری لەشی ئاڵۆزییەك لە نەشتەرگەرییەكە درووست بوو كە دەرئەنجام یاسمین بۆ ماوەیەك بێهۆش مایەوە .

لە سەرەتادا دەنگۆیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان و میدیا عەرەبییەكان بڵاوكرایەوە كە یاسمین عەبدولعەزیز بەهۆی هەڵەی پزیشكییەوە كەوتووەتە كۆمەوە, بەڵام مانەوەی بەبێ هۆشی و ناجێگیری باری تەندرووستی بووە هۆی ئەوەی كە دەستبەجێ سەندیكای هونەرمەندانی میسر لە هۆكارەكە بكۆڵنەوەو لەڕێی ووتەی پزیشكەكەو ڕاپۆرتە پزیشكییەكان بگەنە ڕاستییەكان .

ئاسۆ كاكەیی

Top