وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەمێنێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێم: هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەمێنێت

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەموو هەوڵی حکومەت بۆ ئەوەیە لێبڕینی مووچە نەهێڵێت و تاوەکو کۆتایی هەفتەش بڕیاری کۆتایی لەوبارەیەوە دەدرێت.

د. جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیاند، "کاری لەپێشینەی حکومەت دابەشکردنی مووچەیە بەبێ لێبڕین، بەمەرجێ بەغدا بەردەوام بێت لە ناردنی 200 ملیارەکە، نەک مانگێک بدرێت و دواتر بەربەستی بۆ دروستبکرێت."

وتەبێژی حکومەت ئاماژەی بەوەشکرد، "وەزارەتی دارایی سەرقاڵی کۆکردنەوەی داهاتە بۆ دابەشکردنی مووچە." هاوکات دەشڵێت، جگە لە لێدوانەکانی حکومەت و وەزارەتی دارایی، لێدوانی دیکە فەرمی نین.

15ی حوزەیران وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، مانگانە 200 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت، ئەویش دوای وردبینیکردن لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان. 11ـی ئەم مانگەش وەزارەتی دارایی رایگەیاند، پارەکە گەیشتووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان.

بە وتەی بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمان، حکومەتی هەرێمی کوردستان ناتوانێت لەم مانگەوە لێبڕینی مووچە بەتەواوەتی نەهێڵێت، چونکە قەرزی لەسەرە.
Aa

Top