سەرۆكی یەكێتی زانایان بۆ قوربانیكردن پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی یەكێتی زانایان بۆ قوربانیكردن پەیامێكی بڵاوكردەوە

سەرۆكی یەكێتی زانایانی كوردستان لەپەیامێكیدا بۆ قوربانیكردن داوای لەموسڵمانان كرد ئەمەش دەقەكەیەتی : قوربانیكردن سوننەتێكی بەخێرەو موسڵمانان لەروانگەی هەستی دینداری ساڵانە ئەم سووننەتە زیندوو دەكەنەوە، ئەمەش نیشانەی پابەندی و ملكەچی فەرمانی خوداو دەربڕینی سوپاسگوزارییە . لەبەشێكی پەیامەكەیدا سەرۆكی یەكێتی زانایانی ئیسلامی كوردستان داوای لەوموسڵمانانە كرد كە قوربانی دەكەن رەچاوی پاك و خاوێنی و مەرج و رێنماییە تەندروستییەكان بن لەپێناو سەلامەتی و ئیحراج نەكردنی خەڵك و رێگری لەنەخۆشی یە گوازراوەكان . هەروەها داوای كرد پاشماوەی ئاژەڵی سەربڕاو فڕێ نەدرێتە سەر شۆستەو شەقام و كۆڵانەكان. هەر لەو پەیامەیدا داوای كرد هەوڵبدرێ لەبەخشینەوەی قوربانیەكە زیاتر دڵی هەژاران و بێ سەرپەرشتان خۆش بكرێت.

Top