به هۆی سووتانی ماڵێك دوو کەس گیانیان لەدەست دا
لە گەڕەکی مامۆستایانی زانکۆی دوو لە هەولێر، بەهۆی سووتانی ماڵەکەیان دوو کەس گیانیان لەدەست دا.
شهوى ڕابردووه دوو كهس بههۆى ئاگركهوتنهوهى ماڵ گيانيان له دهست دا، كهسێكيش بريندار بوو. ئهو دوو کەسەی گیانیان لەدەست داوە یەکێکیان خاوەنماڵ بووە و یەکێکیان میوان بووە، کە لە بنەڕەتدا خەڵکی بەغدان، بەڵام ماوەیەکە ئەو خانووەیان لە هەولێر بە کرێ گرتووە.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەست داوە، یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی ١٩٩٧ و یەکێکیان لەدایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ـە، ئەو کەسەشی برینداربووە لەدایکبووی ٢٠١٧یە.
بەرگری شارستانی هۆکاری رووداوەکەى بۆ شۆڕتی کارەبا گهڕاندووهتهوه و دهشڵێن لە لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام دهبن.
لە ئێستادا تەرمی ئەو کەسانەی لە ئاگرەکەدا گیانیان لەدەست داوە لە پزیشکی دادی هەولێرن و رادەستی کەسوکاریان دەکەنەوە.
