هاوسەرگیری دوو ئەستێرەی بەریتانی دوای 10 ساڵ خۆشەویستی

هاوسەرگیری دوو ئەستێرەی بەریتانی دوای 10 ساڵ خۆشەویستی

دوای 10 ساڵ لە خۆشەویستی دوو ئەستێرەی دیاری بەریتانی هاوسەرگیریان كرد .

خانمە گۆرانیبێژی بەریتانی(ئیما بانتۆن) و یەكێك لە گروپی (spice girls), لەگەڵ(جاد جۆنز) دوای 10 ساڵ خۆشەویستی هاوسەرگیری كرد, بەم هۆیەوە هەریەك لە ئیما و جاد وێنەی ئاهەنگەكەیان لە پێگەی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام بڵاوكردەوە .

هاوسەرگیری دوو ئەستێرەی بەریتانی دوای 10 ساڵ خۆشەویستی

لە ئاهەنگێكدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی دیاریكراو لە هاوڕێ و كەسە نزیكەكانیان ئەم دوو ئەستێرەیە دوای 10 ساڵ و دوو منداڵ هاوسەرگیریان كرد .

(ئیما بانتۆن)ی 45 ساڵ یەكێكە لە ئەندامانی گروپی كچانی (spice girls) كە ساڵی 1996 دامەزراوە, ژمارەی ئەم گروپە لە پێنج كچ پێكهاتوون كە ئەوانیش بریتین لە (ئیما بانتۆن- ڤیكتۆریا بێكهام – میلانی براون – میلانی شیزلوم- جێری هالویڵ), ئەگەر چی ساڵی 2001 ئەندامانی ئەم گروپە لەیەك جیابوونەوەو بەشێوەی سینگڵ كارەكانیان دەكرد بەڵام ساڵی 2007 دووبارە یەكیان گرتەوەو لە 11 شار زنجیرە كۆنسێرتێكی گۆرانیان ساز كرد, یەكەم بەرهەمی ئەم گروپە بریتی بوو لە گۆرانی(wannabe) كە بۆ ماوەی سێ هەفتە لە نێو لیستی گۆرانیی بەریتانی لە ڕێزبەندی یەكەم مایەوەو لە 31 وڵات ڕێزبەندی یەكەمی بەدەستهێنا كە ئەمەش سەرەتایەكی بەهێز بوو بۆ ئەم گروپە .

هاوسەرگیری دوو ئەستێرەی بەریتانی دوای 10 ساڵ خۆشەویستی

ئەگەر چی ئەم گروپە توانیان هەوادارێكی زۆر كۆبكەنەوەو ئەڵبۆمە گۆرانییەكانیان لە سەرانسەری جیهاندا زۆرترین فرۆشتنی هەبێت بەڵام ساڵی 2008 و دوای كۆنسێرتێكی بەرفراوان وەكو(spice girls) گروپێكی پێنج كەسی وازهێنانی خۆیان لە بەرهەمی نوێی گۆرانی ڕاگەیاند .

ئاسۆ كاكەیی

Top