ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان گرووپێکی تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد

ئەنجوومەنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان گرووپێکی تیرۆریستی داعشی دەستگیركرد

 

ئەو گروپە تیرۆریستییە بەنیازبوون لە شاری هەولێر کردەوەی تیرۆریستیی ئەنجام بدەن

شەوی13 لەسەر14/7/2021 ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دانپێدانانی گرووپێکی تیرۆریستی داعشی بڵاوکردەوە کە بەنیازبوون پێش جەژنی قوربان چەند کردەوەیەکی تیرۆریستیی لە شاری هەولێر ئەنجام بدەن.
ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە گرووپەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیی دژە تیرۆی کوردستانەوە دەستگیر کراون و دانپێنانەكانیانی بڵاوكردەوە كە تێدا ئاماژەیان بەوەداوە كە ئامانجیان ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی بووە لە باڵەخانەی پارێزگای هەولێر و شوێنێک کە کەسانی بیانی تێدابێت.

Top