بەبڕیاری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، بڕێکی زۆر ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ناسریە رەوانە کرا

بەبڕیاری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی كوردستان، بڕێکی زۆر ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ناسریە رەوانە کرا

وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە كە 13/7/2021، لەسەر بڕیاری رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕێکی زۆر ئۆکسجین بۆ نەخۆشخانەکانی شاری ناسریە ڕەوانە کرا.
شەوی دووشەممە 12/7/2021 لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە شاری ناسریە کە تایبەتە بە چارەسەرکردنی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا ئاگرێكی گەورە كەوتەوەو بەهۆیەوە تا ئێستا زیاتر لە(85) نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش گیانیان لەدەستداوە.

Top