له‌ سێ رووداوى هاتوچۆ لە دهۆك نۆ کەس بریندار بوون

له‌ سێ رووداوى هاتوچۆ لە دهۆك نۆ کەس بریندار بوون

گوتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆک ڕایگەیاند كە لە سنووری پارێزگای دهۆك بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆ لە سێ شوێنی جیاواز نۆ کەس بریندار بوون.
گوتەبێژی هاتوچۆی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاند: پێش نیوەڕۆی 13/7/2021 بەهۆی سێ رووداوی هاتوچۆ لە سێ شوێنی جیاوازی سنووری پارێزگای دهۆك نۆ کەس بریندار بوون.
هەر لە راگەیاندنەكەدا ئاماژە بەوەشدرا كە لە ڕووداوێکدا بەهۆی پێکدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای گشتیی نێوان شارەدێی سەرسەنگ و هاوینەهەواری سوارەتووکا شەش کەس بریندار بوون.هەروەها لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەشیش بەهۆی پێکدادانی چوار ئۆتۆمبێل لەسەر رێگای گشتیی نێوان شارەدێی روڤیا و پردی حەسەنی کەسێک دیكە بریندار بوو. هەر لە سنووری شارۆچکەی بەردەڕەش بەهۆی ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لەنێوان دوو ئۆتۆمبێل لەنزیک چوارڕیانی شارەدێی روڤیا، دوو کەس برینداربوون، شایانی باسە هەر لەراگەیاندراوەكەی پۆلیسی هاتوچۆی دهۆك ئاماژە بەوەكراوە كە سەرجەم بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کراون و هۆکاری هەموو ڕووداوەکانیش بۆ پابەندنەبوونی شوفێرەکانە بە رێنمایی و یاساکانی هاتوچۆ.

Top