چۆنییه‌تی خه‌رجكردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه‌ی لەبەغداوە هاتووە
لیژنه‌ی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان به‌دواداچوون بۆ میكانیزم و چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنى ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه ده‌كات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ٢٠٢١/٧/١٣، لیژنه‌ی دارایی و كاروبارى ئابوورى، لە پەرلەمانی کوردستان كۆبووه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی هه‌رێم و داهاته‌كان و باج و هاتنی ٢٠٠ ملیار دینار له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕالیی عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان كرا، دوای گفتوگۆكردن و گۆڕینه‌وه‌ى بیر و ڕا له‌باره‌ى ئه‌و پرسانه، بڕیاردرا نووسراوێك ئاراسته‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بكرێت بۆئه‌وه‌ى ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر داهاته‌كانى هه‌رێم بدات به لیژنه‌كه.
هه‌روه‌ها حكومه‌تى هه‌رێم ڕوونكردنه‌وه له‌باره‌ى هاتنی ٢٠٠ ملیار دیناره‌كه و میكانیزمی خه‌رجكردنی بدات به لیژنه‌كه.
ده‌رباره‌ى پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ش، لیژنه بڕیاریدا ئاماده‌كارى بكات بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه له‌وباره‌یه‌وه.
