لیستێك بە ناوی پتر لە 300 تاقانەی جینۆساید بڵاوكرایەوە
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندنێكی بڵاوكردەوە تێیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای ئەوەی لیژنەیەك پێكهات تایبه‌تمه‌ند بۆ تۆماری تاقانه‌كانی جینۆساید، به‌پێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید له هه‌رێمی كوردستان و لیژنه‌ی وردبینی و پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌ی تاقانه‌كانی جینۆساید به‌پێی یاسای چاكسازی له وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ناوی312 تاقانه‌ی جینۆسایدیان په‌سه‌ندكردوه.
زیاتر ڕوونی كردووەتەوە كە بڕیاردراوە دۆسیه‌ی 42 كه‌س ڕەت بكرێتەوە، كه حوكمه‌كانی یاسای ماف و ئیمتیازاتی تاقانه‌كانی جینۆساید نایانگرێته‌وه، هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی 64 داواكاری بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه گشتییه‌كان به‌هۆی ناته‌واویی به‌ڵگه‌نامه‌ی ناو دۆسیه‌كانیان.
