فەرەنسا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات كە بەم دواییە كراونەتە سەر بەغداو هەولێر
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە هێرشەكانی ئەم دواییە لە ڕاگەیاندنێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بە بە هەموو شێوەیەك سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکەن کە کراونەتە سەر باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغدا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد.
وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا جهختیشیكردۆتهوه، هێرشکردنە سەر ناوەندە دیپلۆماسییەکان و بنکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش قبووڵنەکراوە و ئەو هێرشانە دەبنە هۆی لاوازبوونی بواری ئەمنی بۆ هەموو عێراقییەکان.
لە ڕاگەیاندراوەكەدا زیاتر ڕوونی كردووەتەوە كە لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش بۆ شکستپێهێنانی ئەو ڕێکخراوە و دانانی سنوورێك بۆ ئەو هێرشانەو بە هەموو توانایەكەوە دژی دەوەستنەوە.
