ئاگادارییەک بۆ ھاووڵاتیانی دەڤەری گەرمیان
کارەبای ئەو ماڵ و شوێنانەی کە پێوەری زیرەکیان بۆ بەستراوە، بەڵام تا ئێستا لە فەرمانگەکانی کارەبا تۆمار نەکراون و نەبوونەتە ھاوبەشی کارەبا، بە رێگەی سیستەمی پێوەری زیرەکەوە کارەباکەیان دەبردڕێت.
ئەم ھاوڵاتیانە تا کۆتایی مانگی تەموز دەرفەتیان ھەیە سەردانی فەرمانگەکانی کارەبا بکەن و مامەڵەی ھاوبەشیکردن لە کارەبا جێبەجێ بکەن.
ئەو ھاوبەشانەشی کە پێوەرەکانیان سوتاوە، یان کێشەی ھەیە و کارەباکەیان لەسەر پێورەکە لابردووە، پێویستە تا کۆتایی مانگی تەموز سەردانی چاکسازیی پێوەری زیرەکی ناوچەکەیان بکەن، بە پێچەوانەوە كارەباكەیان دەبڕیت و رێکاری یاسایی لە بەرانبەریان دەگیرێتەبەر.
