مەرجەكانی هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵیی كشتوكاڵ  بۆ وڵاتانی دەرەوە

مەرجەكانی هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵیی كشتوكاڵ  بۆ وڵاتانی دەرەوە

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حكومەتی هەرێمی کوردستاندا لە نووسراوێكدا ڕایگەیاند كە بە مەبەستی بەبازاڕکردن و ساغکردنەوەی میوە و سەوزەی خۆماڵیی جووتیاران، هەروەها بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر بەرهەمەکانی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە وڵاتان، وەزارەت میکانیزم و مەرجەکانی هەناردەکرنی بەروبوومی کشتوکاڵی داناوە و لەمەودوا بە کوالێتی زۆر بەرز و تایبەتمەند بەرهەمی خۆماڵیی جووتیاران بۆ وڵاتان هەناردە دەکرێت.

یەكێك لەو مەرجانە ئەوەیە كە پێویستە داواکار بۆ هەناردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵیی خۆماڵی خاوەنی کۆمپانیای تایبەت بە کشتوکاڵ بێت و لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان داواکاری هەناردەکردن پێشکەش بکات، ئەویش  بە هەماهەنگی و پشتگیریی ژووری بازرگانی و پیشەسازی یەکێتی هاوردە و ناردنکاران.

مەرجێكی دیكەی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئەوەیە كە پێویستە داواکار بە روونی ئەو خاڵانە دیاری بكات لەنێو داواكارییەكە لەوانە جۆر و بڕی بەرهەم و شوێنی بەرهەمهێنان و ئەو دەروازەیەی کە بەرهەمەکەی لێ هەناردە دەکات و ئەو وڵاتەی کە بۆی هەناردە دەکات.

 

Top