ریال مه‌درید داواى یاریزانێكى به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیری ده‌كات
ریال مه‌درید داواى یاریزانێكى به‌ره‌گه‌ز جه‌زائیری ده‌كات
به پێێ هه‌وڵى ژماره‌یه‌ك له رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه كه‌وا گفتوگۆیه‌كى باش هه‌یه له نێوان هه‌ردوو یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى و ریال بیتس بۆ گۆڕینى یاریزانێك به یه‌كترى، یانه‌ى ریال بیتس ئاماده‌به بڕى 20ملیۆن یۆرۆ بداته ریال مه‌درید بۆ گواستنه‌وه‌ى یاریزانى یانه‌كه دانی سیبایۆس، كارگێڕى یانه‌ى ریال مه‌دریدیش داواى ئه‌وه‌ى كردوه كه‌وا هه‌ردوو یانه‌ى یاریزان بگۆرنه‌وه پاره‌ش وه‌ربگرن، مه‌درید ته‌نیا به 25ملیۆن یۆر و داواى یاریزان نه‌بیل فقیریان كردوه ، تاكو ئێستا هه‌ردوو یانه ئه‌و بابه‌ته‌یان یه‌ك لاى نه‌كردۆته‌وه و كارگێڕى یانه‌ى مه‌دریدیه‌كه‌ش گرنگى به هاتنى ئه‌و یاریزانه عه‌ره‌به به ره‌گه‌ز جه‌زائیریه ده‌كات ده‌دات بۆ ریزى یانه‌كه‌ى .
كارزان كانه‌بی
