بڵند عەبدوڵا دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان

بڵند عەبدوڵا دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان

گۆرانیبێژو میوسیزیانی كورد(بڵند عەبدوڵا) بەبۆنەی دووبارە كردنەوەی چوارچراو سازكردنی چالاكییە هونەرییەكان لەوێدا, بەشێوەیەكی تایبەت لە وڵاتی سویدەوە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان .

لەم بارەیەوە (بڵند عەبدوڵا) لە هەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام كورتە ڤیدیۆیەكی باوكردەوەو دەڵێت كە لەلایەن ئۆتێلی چوارچراوە بانگهێشت كراوەو بەشێوەیەكی تایبەت لە وڵاتی سویدەوە دەگەڕێتەوە بۆ شاری هەولێر, هەروەها بڵند خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دووبارە كردنەوەی ئۆتێلی چوارچراو سازكردنی چالاكییە هونەرییەكان لەوێدا, لەكۆتا بەشی قسەكانیدا بڵند گووتی كە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 8/7/2021 لە ئۆتێلی چوارچرا لە شاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەك هونەرمەند و میوسیزیان ئامادە دەبێت .

ئاسۆ كاكەیی

Top