هه‌لی كارم ده‌ست ناكه‌وێـت ! ...
دۆخی ده‌رچووان و رێژه‌ی بێكاری: له ئێستادا رێژه‌ی بێكاری به‌داخه‌وه به‌رزه له هه‌رێمه‌كه‌مان به‌تایبه‌تی له ناو گه‌نجان و ده‌رچووانی كۆلێژ و په‌یمانگاكان، به‌ڵام ئه‌م ده‌ربڕینانه به‌بۆچوونی من گرینگ نین و هیچ ئیزافه‌یه‌ك ناكه‌ن بۆ گه‌نجێكی بێكار. ... - كێشه و پێویستی زۆرینه‌ی كۆمپانیاكان: له ڕاستیدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی بێكاری زۆره، به‌ڵام زۆرینه‌ی زۆری كۆمپانیا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم كێشه‌ی نه‌بوونی كارمه‌ندی گونجاویان هه‌یه به‌پێی پێویستی كاره‌كان و به‌رده‌وام به‌ڕێگای جیاواز به‌دوای كارمه‌ندی باش و چالاكدا ده‌گه‌ڕێن. ...
- چۆن هه‌لیكاری باشم بۆ ده‌ڕه‌خسێت؟ له ئێستادا له هه‌موو كاتێك زیاتر له هه‌رێمی كوردستان قوتابی و ده‌رچووی زانكۆ هه‌ن، زۆرینه‌ی زۆریشیان له رووی توانا و لێهاتوویه‌وه هاوشێوه‌ن و له‌یه‌ك نزیكن، بۆ نمونه له رووی:
1- ئاستی زمان
2- توانای كۆمپیوته‌ر
3- كارامه‌ییه كه‌سییه‌كان
4- گرینگی دان به كات
5- گرینگی دان به فێربوون و به‌ره‌وپێش چوون
6- خوێندنه‌وه
7- جددی بوون
8- پشوودرێژی و په‌له نه‌كردن
9-متمانه به‌خۆ بوون
10-گرینگی دان به شێوازی گفتوگۆ و ئاخاوتن
له ڕاستیدا زۆربه‌ی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌م (10) جۆره كارامه‌ییه هاوشێوه‌ن و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ن، ئه‌وا زۆر به زه‌حمه‌تتر ده‌كرێت هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت، ئه‌گه‌ر بۆشیان بڕه‌خسێت ئه‌وا به ئه‌سته‌م كارێكی سه‌رنج راكێش و گرینگ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر شوێن و كارێكی گرینگیش بێت، زۆر ئه‌سته‌مه ئه‌و كه‌سه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر جێگای ببێته‌وه له‌و شوێنه. ... - كه‌واته چاره‌سه‌ر چیه؟ من ده‌مه‌وێت هه‌لی كارم ده‌ست كه‌وێت و كار بكه‌م! گه‌ر ئه‌وه پرسیاره جدیه‌كه‌ت بێت و ده‌ته‌وێت هه‌لی كاری گونجاوت ده‌ستكه‌وێت، وه‌ڵامی درووست ئه‌وه‌یه، تا تۆ باشتر و چالاكتر بتوانیت خۆت جیا بكه‌یته‌وه له زۆرینه‌ی ده‌رچوانی زانكۆ، له ڕووی توانا و لێهاتووییه‌وه، به‌تایبه‌ت له‌و (10) بواره گرینگه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌وا بێگومان تۆ ده‌توانیت نه‌ك هه‌لی كار، هه‌لی كاری باش له شوێنی گرینگ ده‌ست بكه‌وێت. ... - هه‌لی كار ته‌نها به واسته‌یه و من بڕوانامه‌شم هه‌یه و سیڤی بۆ ده‌یان كار ناردووه كه‌س وه‌ڵامیش ناداته‌وه: له‌وانه‌یه زۆرێك له بێكاره‌كان و ئه‌وانه‌ی هه‌میشه خۆیان به قوربانی دێته پێش چاو، پێیان وایه هۆكاری بێكاری ئه‌وان خه‌تای هه‌موو كه‌سێكه جگه له خۆیان، ئه‌وانه‌ی له هیچ قوناغێكی ژیانیان جدی نه‌بوون، ئه‌و قسانه‌یان به‌دڵ نه‌بێت، چونكه ئه‌وان نازانن كه نازانن، ته‌نها ده‌زانن كه‌وا بڕوانامه‌یان هه‌یه، وه واشده‌زانن كه‌وا بڕوانامه هه‌موو شتێكه! ... ببورن كه‌وا تۆزێك ڕاشكاوانه ده‌دوێم له‌م پۆسته، ده‌زانم ئه‌وه زۆر دڵخۆشكه‌ر نیه بۆت گه‌ر بێكاریت و یه‌كێكی له زۆرینه‌ی ده‌رچووانی زانكۆ، به‌ڵام دڵنیابه ئه‌وه به‌سووده بۆت، گه‌ر لێ وردبیته‌وه و گۆڕانكاری له شێوازی بیركردنه‌وه‌ت بكه‌یت و خۆت به‌رپرسیاریه‌تی ژیانی خۆت بگریته ئه‌ستۆ، تۆ سه‌ركه‌وتوو ده‌بیت گه‌ر ژیانت ئاراسته بكه‌یت به‌ره‌و جیاكردنه‌وه‌ی خۆت له زۆرینه‌ی ده‌رچووان له رووی توانا و لێهاتووییه‌وه. ... - ئه‌زموونی ئێمه: ئه‌م بیر‌و بۆچونه‌م بۆ گه‌ڵاله بووه دوای زیاتر له (10) ساڵ خوێندن له بواری به‌ڕێوه‌بردنی كار، وه هه‌روه‌ها ئه‌زموونی ژیان و كاركردن وه‌كو كارمه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌ر، و مامۆستای زانكۆ و راوێژكار و دامه‌زرێنه‌ری چه‌ندان پرۆژه و بزنس و ڕاهێنانی زیاد له 1500 كه‌س له بواره جیاوازه‌كانی بزنس، و كاركردن و به‌ره‌وپێشبردنی كۆمپانیا دیار و مه‌زنه‌كانی كوردستان. ... دڵنیابه، كه‌رتی تایبه‌ت و كۆمپانیاكان زۆر زۆر پێویستیان به كارمه‌ندی لێهاتوو و چالاكه به به‌رده‌وامی، هه‌ركاتێك تۆ له‌وانه بویت دڵنیابه هه‌لی كاری زۆر باشت بۆ ده‌ڕه‌خسێت، قورسترین كاتت ته‌نها ئه‌و ماوه‌یه ده‌بێت تا خۆت ده‌سه‌لمێنیت! ئیتر زیاتر له دامه‌زراوه و كۆمپانیایه‌ك په‌یوه‌ندیت پێوه ده‌كه‌ن و داوات لێ ده‌كه‌ن كاریان بۆ بكه‌یت، نه‌ك سه‌دان جار سیڤی بنێریت و په‌یوه‌ندی بكه‌یت به كۆمپانیاكان و ئه‌وانیش هه‌ر وه‌ڵامیان نه‌بێت. ... له كۆتاییدا، گه‌ر ده‌ته‌وێت سه‌ركه‌وتوو بیت له به‌ده‌ست هێنانی كاری شایسته، تكایه بڕیار بده و پابه‌ند به پێوه‌ی! په‌له‌ی چیته؟ تۆ تازه وا له سه‌رتای به‌هاری ژیانتی.. به‌رده‌وام به له كۆشش و پشوو درێژ به! چونكه تۆ كاپتنی كه‌شتی ژیانی خۆتی، ئاراسته‌كه‌ت بزانه تا گه‌شتێكی پڕ ئه‌زموون و چێژ و سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامبده‌یت.
* زانیار جه‌بار
مامۆستا له كۆلێژی ته‌كنیكی كارگێڕی - زانكۆی پۆلیته‌كنیكی هه‌ولێر/ ڕاوێژكار و ڕاهێنه‌ری په‌ره‌پێدانی كار
