پەیامی پیرۆزبایی دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (٢١)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی خانەی موكریانی
بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و کادیر و كارمەندانی خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە
ئەمڕۆ (٢١) ساڵ بەسەر دامەزراندنی خانەی موكریانی تێدەپەڕێت، بەو بۆنەیەوە پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین و، هیوادارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر و زیاتر بنێن لە كارنامە و پلانی كاركردنتان.
خانەی موكریانی بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، بە پێی پلانێكی رێكوپێك و لەو ماوەی چاپكردن و بڵاوكردنەوەی بەرهەمەكانی رۆڵێكی گرنگی هەبووە لە دەوڵەمەندكردنی كتێبخانەی كوردیمان و هاریكاریكردنی بەبێ جیاوازی نووسەران و رۆشنبیران و ئەدیبان.
لەلایەكی دیكەوە خانەی موكریانی لەچوارچیوەی ئەو بوارە رۆشنبیریی و مەعریفیەدا جێدەستی دیار و بەرچاوە وەك پرۆژەیەكی رۆشنبیریی و كولتووری، كە بەسەدان بەرهەم و كتێبی لە بوارە جیاجیاكانی مەعریفی و كولتووری بەگشتی لەوانەش مێژوویی، ئەدەبی، جڤاكی، پەرەپێدانی مرۆیی و فەرهەنگی چاپكردووە، بۆیە ئەو پرۆژە و هەوڵ و ماندووبوونەتان مایەی سوپاس و شانازیە.
بەو بۆنەیەوە جارێکی دیکە پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ هەوڵ و كۆشش و كارەكانتان دووپات دەكەینەوە و ئومێدی بەردەوامیتان بۆ دەخوازین..
دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی
پارتی دیموكراتی كوردستان
٥ـی٧ـی٢٠٢١
