مه‌درید پلانى تر بۆ هێلى به‌رگرى جێ به‌جێ ده‌كات
مه‌درید پلانى تر بۆ هێلى به‌رگرى جێ به‌جێ ده‌كات
رۆژنامه‌ى ABC ى مه‌دریدی ئه‌وه‌ى بلاوكردۆته‌وه كه‌وا یانه‌ى ریال مه‌درید گۆڕانكارى له ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى ده‌كات له هێلى به‌رگرى به تایبه‌تى دواى رۆیشتنى رامۆس به‌هۆى داواكردنى زیادكردنى مووچه‌ى سالانه‌ى، وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون له ڤارانیش ریال مه‌درید داواى برى 60ملیۆن یۆرۆى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى مۆله‌تى گواستنه‌وه‌ى بدات، ڤاران نزیكه له په‌یوه‌ندی كردن له مان یونایتد به مووچه‌ى سالانه‌ى 12ملیۆن یۆرۆ له مه‌درید 7ملیۆن بووه، ریال مه‌درید پلانى ئه‌وه‌ى نییه له ئێستادا هه‌ریه‌ك له یاریزانان كۆندی و باوتوریس بكرێت ده‌یه‌وێت پارێزگاری له هه‌ریه‌ك له یاریزانان فاییخۆ و تشوست بكات بۆ ئه‌وه‌ى به‌م یاریزانانه‌ى شوێنى یاریزانه رۆیشتوه‌كانى پڕ بكاته‌وه.
كارزان كانه‌بی
