سامسۆنگی Neo QLED بڕوانامەی باشترکردنی دەنگی شوێنیوەرگرت لە لایەن VDE
کۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان ڕایگەیاند کە تەلەفزیۆنەکانی Neo QLED 1 بوونەتە یەکەم بۆ وەرگرتنی بڕوانامەی باشترکردنی دەنگی شوێنی لە بوارەکەدا لە لایەن ئاژانسی VDE ئەڵمانییەوە. ئەم بڕوانامەیە دەبەخشرێت بەو بەرهەمانە کە ئەزموونی دەنگی گونجاو و هاوتا پێشکەش دەکەن بەبێ ڕەچاوکردنی ژینگەی دەوروبەر.
ئەم ئامێرانە لە تەماشاکردن لە ژینگە جیاوازەکان دا وەک ژووری دانیشتن، ژووری نووستن یان تەنانەت بەلەکۆن، ئەزموونی دەنگی جیاواز بۆ بینەر بەرهەم دەهێنن. سامسۆنگ بۆ کەمکردنەوەی ئاستی جیاوازی قەبارە دەنگی، تایبەتمەندی SpaceFit Soundی بۆ ئامێرەکانی تەلەفزیۆنی Neo QLED زیاد کردووە، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی ئەزموونی دەنگی هاوتا کە لەگەڵ ژینگەی گوێگرتنی ستاندارد دا تەواو بگونجێت.
بەم تایبەتمەندییە، مایکرۆفۆنی چەسپاو بۆ ناسینەوەی ژینگەی دەوروبەر بەکاردەهێنرێت، وەک پەردە، فەرش و دیوار کە دەکرێت کاریگەریان لەسەر دەنگ هەبێت. بۆ نموونە کاتێک تەلەفزیۆنەکە بوونی فەرش لە ژووری دانیشتنەکەدا دەناسێتەوە کە دەنگی مەودای مامناوەند و بەرزتر هەڵدەمژێت ، تەلەفزیۆنەکە بە شێوەیەکی خودکاری دەنگەکە لەگەڵ ژینگەی دەوروبەردا دەگونجێنێت بە بەرزکردنەوەی دەنگی مەودای مامناوەند و بەرزتر.
و ئەگەر تەلەفزیۆنەکە لە نزیک دیوارەکە دابنرێت ، ڕەنگە ئاستی دەنگی باس بشێوێنێت، بەهۆی کەمی بۆشایی لە نێوان دیوارەکە و تەلەفزیۆنەکە. بۆیە کاتێک SpaceFit Sound کێشەکە دەستنیشاندەکات، هەڵدەستێت بە بەهێزکردنی ئەم ئاستە لە دەنگ بۆ دابینکردنی دەنگی ڕوونتر.
لەگەڵ ئەوەی کڕیارەکان زیاتر بەدوای دیاریکردنی شوێنەکانیانن بۆ ئەوەی لەگەڵ شێوازی ژیانیان دا بگونجێت، ئێستا دەتوانن لە هەموو شوێنێکەوە بە شێوەیەکی نموونەیی تەماشای تەلەفزیۆن بکەن، جا لە ژووری دانیشتن یان خەوتن، یان تەنانەت لە ئۆفیس و چێشتخانەکانیش دا.
ئەو دەنگانەی لە دیوار و سەقف و زەویەکانی دەوروبەرەوە دەنگ دەداتەوە و ئاستیان زۆر بەرزترە لەو دەنگەی کە ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەکەوە گوێمان لێ دەبێت، ئەمەش مانای ئەوەیە کە بەکارهێنەران دەتوانن بە شێوەیەکی جیاواز هەست بە دەنگەکانی هەمان بەرهەم بکەن، ئەمەش بە پشت بەستن بە قەبارە و شێوەی شوێنەکەو ماددە بەکارهاتووەکان لە دروستکردنی دیوارەکان دا.
1 وەک تەلەفزیۆنەکانی : Q70A و Q80A و Q90A و Q700A و Q800A و Q900A هەرچەندە پێشتر بەکارهێنەران دەبوایە دەنگەکە بە دەستی خۆیان ڕێکبکەن، بەڵام ئێستا دەتوانن سوود لە تایبەتمەندی SpaceFit Sound; وەربگرن بۆ ئەنجامدانی ئەم کارە بۆیان لە ڕێگەی ناسینەوەی دەوروبەری بەکارهێنەر، کە پێویستی بە رێکخستنی زیادە نییە.
یۆنگهۆن چوی جێگری سەرۆکی جێبەجێکار و سەرۆکی تیمی توێژینەوە و گەشەپێدان لە سێکتەری ئامێرەکانی پیشاندان لە سامسۆنگ ڕایگەیاند;تایبەتمەندی SpaceFit Sound دەنگی ناوەڕۆکەکان باشتر دەکات ،چونکە ژینگەی دەوروبەری بەکارهێنەر شیدەکاتەوە. ئامانج لە گەشەپێدانیشی ئەوە بوو کە کڕیارەکانمان بە بێ هیچ دوودڵیەک چێژ لە تەماشاکردنی ئامێرەکانیان وەرگرن.
