ئالان حەمە سەعید: 43 ملیار دینار بۆ  مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کراوە

ئالان حەمە سەعید: 43 ملیار دینار بۆ  مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کراوە

 ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی كوردستان له‌ پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگه‌یاند كە بە ڕەزامەندیی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەت، وێڕای نەبوونی دەوام، تا  ئێستا 43 ملیار دینار بۆ  مامۆستایانی وانەبێژ خەرج کراوە، مانگانە ئەوەی خەرج کراوە زیاتر لە 6 ملیار و 500 ملیۆن دینار بووە.

وەزیری پەروەردە ئاماژشی بەوە كرد كە ئه‌و مانگانه‌شی دەوام نەکراوە، پارەیەکی دیاریكراو بۆ وانەبێژان خەرج کراوە، دووپاتیشی كردەوە كە ئەوەی پێیان بکرێ بۆ  وانەبێژان دەیکەن و  کردووشیانە.

جێی باسه‌ لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 18 هەزار وانەبێژ هەن و بە پێی بڕیاری حكوومەتی هەرێم لە ساڵی ڕابردوو تاوەکو ئێستا بۆ مامۆستایانی وانەبێژ بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و سەروو بەکالۆریۆس، 300 هەزار دینار بۆ هەر مانگێک خەرج دەکرێت، بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی دبلۆمیش، 250 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

Top