تەقاندنەوەی دوو تاوەری کارەبا لە مەخموور
بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای ھەولێر وێنەی تەقاندنەوەی دوو تاوەری ھێڵی 132 KV لە مەخموور لە لایەن کەسانی تێکدەرەوە بڵاو کردووەتەوە.
تاوەرەکان، کارەبا لە وێستگەی باشووری ھەولێر بۆ وێستگەی مۆبایلی قەرەچۆغ لە مەخموور دەگوازنەوە.
تیمەکانی گواستنەوەی کارەبای ھەولێر ئەمڕۆ ھەینی لە گەرمای ھاویندا دەستییان بە چاککردنەوەی تاوەرەکان کردووە و چاوەڕوان دەکرێت ھەر ئەمڕۆ چاک بکرێن و کارەبایان پێ بدرێت.
