بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین:بەشانازیەوە بۆدایکی شەهیدان خۆمان دەچەمێنین.

بەرپرسی لقی۲٤ی سەفین:بەشانازیەوە بۆدایکی شەهیدان خۆمان دەچەمێنین.


(هیوا ئەحمەد مستەفا )ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی لقی۲٤ی سەفینی پارتیمان،بەیاوەری (مامۆستا ڕزگار ئەنوەر )کارگێڕی لق و (محمد عزیز) بەرپرسی مەکتەبی کۆمەڵایەتی لق،لە شەقڵاوە،سەردانی دایکی سێ شەهیدی قارەمانی کرد.


لە سەردانەکەیاندا بەرپرسی لق ئاماژەی دا بە دەستکەوتەکانی میللەتەکەمان کەلەسایەی خوێنی شەهیدان بەدەست هاتوون،بەبنەماڵەی شەهیدی ڕاگەیاند ئێوە خاوەنی ئەم ووڵاتەن و خاوەنی دەستکەوتەکان و پشکی شێرتان بەردەکەوێ لەقوربانیدان و خزمەتکردن بەکوردستان.


هەرلەدرێژەی قسەکانیدا (هیوا ئەحمەد مستەفا )ووتی:بەشانازییەوە لەبەردەم دایکی شەهیدان خۆمان دەچەمێنین و خۆمان بەڕۆلەیان دەزانین،ئەوەی لەتوانامان بێت بۆخزمەتکردنیان درێخی ناکەین و بەئەرکی سەرشانی خۆمانی دەزانین،لەهیچ بارودۆخێکدا خۆمان لێیان جیاناکەینەوە.

Top