كۆبوونەوەی وڵاتانی G20 لە شاری ماتێرای ئیتاڵیا بەڕێوە چوو

كۆبوونەوەی وڵاتانی G20 لە شاری ماتێرای ئیتاڵیا بەڕێوە چوو

 

دوێنێ لە شاری ماتێرای كە شارێكی  مێژووییە، وڵاتی ئیتاڵیا میوانداریی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی G20 ناسراو بە ٢٠ وڵاتە پیشەسازییەکەی جیهانی کرد، ئەم كۆبوونەوەیە لەبەر بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بۆ ماوەی دوو ساڵ دواخرابوو.

لەم كۆبوونەوەیەدا جگە لە بەشداری نەكردنی وەزیرانی دەرەوەی روسیا و چین،هەر یەك لە وەزیرانی دەرەوەی تورکیا و ئەمریکا، وەزیران و جێگرانی وەزیری دەرەوەی ١٦ وڵاتی دیکەی ئەندامی G20 لەگەڵ نوێنەرانی دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادە بوون.

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتەیەكی لە كۆبوونەوەكەدا بۆ ئامادەبووان خوێندەوەو گوتی: پەتای کۆرۆنا دۆخی نایەکسانی لە جیهان خراپتر کرد و پێویستە تا بكرێت بڕێكی زۆری  ڤاکسین بگەیەنرێتە وڵاتانی جیهان، ئاماژەشی بەوە كرد كە كاری سەرەكییان بریتییە لە هاریکاریی كردنی هەموو لایەك بۆ كۆتایی هێنان بەم قەیرانە تەندروستییە كە بەروەڕووی جیهان بووەتەوە.

وەزیرانی دەرەوەی G20باسیان لە چەندین تەوەری دیكە كرد لەوانە هەوڵی هاوبەش لە پێناو گەشەپێدانی ئەفریقیا لەژێر ناونیشانی بەرەنگاربوونەوەی برسێتی، پەروەردە، گۆڕانی ئاو و هەوا و کۆچ،لە کۆتایی کۆبوونەوەکەشدادا، ڕاگەیەندراوێك بە ناوی ڕاگەیاندنی ماتێرا لەلایەن دەوڵەتانی بەشدار پەسەند دەکرێت.

 

 

Top