گەندەڵی سەرۆکی پێشووی ئیدارەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیا
نووسینگەی نیشتمانی دژە گەندەڵی ئۆکرانیا و داواکاری گشتیی تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ڕایانگەیاند: کە کەسێک کە میدیاکانی ئۆکرانیا بە ناوی ئەندری یەرماک ناسێنراوە لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە لە پەیوەندی لەگەڵ گەندەڵی دارایی.
ئەو بەرپرسە ئۆکراینییە گومانی ئەوەی لێدەکرێت لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٥ نزیکەی ٩ ملیۆن یۆرۆی سپیکردبێتەوە کە یەکسانە بە نزیکەی ٤٦٠ ملیۆن هیریڤنیا، بەگوێرەی بەیاننامەکە، پارەکە لەڕێگەی پڕۆژەیەکی بیناسازی لوکسەوە لە نزیک کیێڤ گواستراوەتەوە.
دەسەڵاتدارانی دادوەری ئۆکرانیا بە فەرمی ناوی تۆمەتباری سەرەکییان نەخستووەتەڕوو، ئەمەش بەپێی ڕێکارە یاساییەکان، بەڵام میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردووەتەوە، ئەو کەسە ئەندری یەرماک، سەرۆکی پێشووی ئیدارەی سەرۆکایەتی ئۆکرانیایە.
گوڵان: سەردار خەلیل
