ئیمارات سزای چەند کەس و لایەنێکی پەیوەست بە حزبوڵڵا دەدات
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند: کە ١٦ هاووڵاتیی لوبنانی و پێنج قەوارەی بنکە لە لوبنانیان خستۆتە لیستی تیرۆریستیی خۆیەوە، بەهۆی ئەوەی گوایە پەیوەندییان بە حیزبوڵڵای لوبنانەوە هەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ناوی “دامەزراوەی قەرز ئەلحەسەن” لەگەڵ چوار قەوارەی دیکە وەک قەوارەی پەیوەست بە حزبوڵڵای لوبنان ناوزەد کراوە.
ئیمارات پێشتر سزا و سنووردارکردنی بەسەر چالاکییەکانی گروپەکە و تۆڕە داراییەکانیدا سەپاندبوو.
بەرپرسانی ئیماراتی جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم ڕێوشوێنانە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا گیراونەتەبەر و ئامانجیان سنووردارکردنی بڵاوبوونەوەی چالاکییە توندڕەوەکان و بڕینی سەرچاوەی دارایی لە سنوور بەزاندنە.
گوڵان: سەردار خەلیل
