سەندیکاکانی کرێکارانی ئەڵمانیا ناڕەزایەتییان بەرامبەر ڕاوێژکاری ئەڵمانیا دەربڕی
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە میانی وتارەکەیدا لە کۆنگرەی سەندیکاکانی ئەڵمانیا لە بەرلین ڕووبەڕووی کاردانەوەی نەرێنی بەربڵاوی نوێنەرانی کرێکاران بووەوە.
مێرتز هەوڵیدا بەرگری لە پلانەکانی حکومەت بکات بۆ جێبەجێکردنی چاکسازییە ئابوورییەکان و گۆڕینی سیستەمی خانەنشینی و کەمکردنەوەی خەرجییە کۆمەڵایەتییەکان، بەڵام کەشوهەوای هۆڵەکە بە خێرایی دژی ئەو بوو.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ژمارەیەک لە ئامادەبووان بە فیکە، پێکەنین و هاوار و ناڕەزایی چەند جارێک وتارەکەیان پچڕاند.
چاودێرانی سیاسی مامەڵەی ساردی مێرتز بە نیشانەی درزێکی قووڵی نێوان حکومەتی ئەڵمانیا و چینی کرێکاری وڵاتەکە لەسەر ڕێبازی چاکسازی ئابووری و کۆمەڵایەتی دەبینن؛ درزێک کە دەتوانێت لە چەند مانگی داهاتوودا ببێتە تەحەدایەکی گەورە بۆ حکومەت.
گوڵان: سەردار خەلیل
