دەستگیرکردن و دادگاییکردنی ٧ ئەندامی سوپای پاسداران لە کوێت و بەحرەین
وەزارەتی ناوخۆی کوێت ڕایگەیاند: کە چوار ئەندامی سوپای پاسدارانیان دەستگیر کردووە کە لە ڕێگای دەریاوە چوونەتە دورگەی بوبیان لە وڵاتەکەدا.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، لە کاتی تێکهەڵچوونی نێوان هێزە ئەمنییەکانی کوەیت و ئەو کەسانە، ئەندامێکی هێزە چەکدارەکانی کوەیتیش بریندار بووە.
تا ئێستا دەسەڵاتدارانی کوەیت وردەکاری زیاتریان لەبارەی ناسنامەی دەستگیرکراوەکان و ئەگەری مەبەستی چوونە ژوورەوەیان بڵاونەکردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا دادگای باڵای تاوانەکانی بەحرەین لە دوو دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ سپای پاسداران سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر سێ کەسدا سەپاند.
بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بڵاوکراوە، دوو پیاو و ژنێک لەم دۆسیانەدا تۆمەتبارن کە هاوکاری و پەیوەندییان لەگەڵ سپای پاسداران کردووە بۆ ئەنجامدانی کردەوەی دوژمنکارانە و تیرۆریستی دژ بە بەحرەین.
گوڵان: سەردار خەلیل
