پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV تورکیا – عێراق لەلایەن وەزارەتی كارەباوە دەستی پێكرد

پرۆژەی گواستنەوەی هێڵی 400 KV تورکیا – عێراق لەلایەن وەزارەتی كارەباوە دەستی پێكرد

لەپارێزگای دهۆك و لە لایەن كۆمپانیای هێرۆ و بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گواستنەوە تیمەكانی وەزارەتی كارەبا سەرقاڵی پرۆژەیەكی گرنگن بۆ بەستنەوەی تۆڕی كارەبای توركیا و كوردستان و عێراق كە بە درێژایی17 کم دەکەوێتە سنوری ناوچەی زاخۆ و لە %56 کارەکانی تەواو بووە. بڕیارە لە ماوەی 50 رۆژدا جێبەجێ بکرێت.
- پرۆژەکە ژێرخانی کەرتی كارەبا بەهێز دەکات و گواستنەوەی وزەی کارەبا لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا لەڕێگەی وێستگەیەكی گواستنەوەی كارەبا وە ئەنجام دەدرێت و گرنگی ئەم پرۆژەیە لەوەدایە كە لەلایەن وەزارەتی كارەباوە دەتوانرێت كۆنترۆڵی ئەو هێڵە بكرێت و هەرێمی كوردستانیش لێی سوودمەند بێت .

Top