هەر فەرمانبەرێكی حكومەت بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدابێت خانەنشینی بۆ دەكرێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتيی خانه‌نشینيی هه‌رێم سه‌ربه وه‌زاره‌تی دارایی، ئاشكرایكرد، له ئێستادا ژماره‌ی خانه‌نشینان گه‌یشتووه‌ته 242 هه‌زار كه‌س، دەشڵێت: هەر فەرمانبەرێكی حكومەتی هەرێم بە كۆرۆنا گیانی لەدەستدا بێت، خانەنشینی بۆ دەكرێت.
حازم گۆران، به‌ڕێوبه‌ری گشتی خانه‌نیشنی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژى شه‌ممه ڕێكه‌وتى 26/6/2021، رايگه‌یاند: "له‌ساڵی 2014 تا 2021 له‌هه‌رێمی كوردستان 40 هه‌زار كه‌س خانه‌نیشین بوون كه ساڵانه له یه‌كی ته‌مموزدا ده‌ست به خانه‌نشین بوونیان ده‌كرێت، بۆ ئه‌م ساڵیش فه‌رمانبه‌رانی له‌دایكبووی ساڵی 1958 خانه‌نشین ده‌كرێن."
وتیشی: "جگه له ساڵانی خزمه‌ت ئه‌وانه‌ی به كۆرۆنا یان هه‌ر نه‌خۆشی و رووداوێكی نه‌خوازراو گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر خزمه‌تیشیان كه‌م بێت، ڕاسته‌وخۆ خانه‌نشین ده‌كرێن، خزمه‌تیشیان بۆ ده‌كرێت به 15 ساڵ، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ست داوه سه‌رجه‌میان خانه‌نشین كراون."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی هه‌رێم ئاشكراشیكرد: له‌كاتی ئێستا ژماره‌ی خانه‌نشینان گه‌یشتووه‌ته 242 هه‌زار كه‌س، كه 90 هه‌زاریان پێشمه‌رگه‌ن و 152 هه‌زاریشیان كارمه‌ندی مه‌ده‌نی و پۆلیس و مامۆستان..
