ریال مه‌درید یاریزانێكى فه‌ره‌نسى ده‌كاته ئامانج
ریال مه‌درید یاریزانێكى فه‌ره‌نسى ده‌كاته ئامانج
رۆژنامه‌ى دیلی ستارى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى له ئێستادا ئامانجى ئه‌وه‌یه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانى هێلى به‌رگرى فه‌ره‌نسى ویسلی فوفاناى یاریزانى یانه‌ى لیسته‌رسیتى ئینگلیزی واژوو بكات له‌م هاوینه‌دا، ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید هێنانى ئه‌و یاریزانه وه‌كو شوێنگڕه‌وه‌ى ڤاران دیارى كردوه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن شوێنى ئه‌وى پێ پڕبكه‌نه‌وه، له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه بریندن رۆدگرز راهێنه‌رى لیستهرستیى ده‌رگاى به‌سه‌ر سه‌رجه‌م یاریزانان كردۆته‌وه بۆ مۆركردنى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تر به تایبه‌تیش یانه‌ى ریال مه‌درید و هیچ كۆسپ و ته‌گه‌ره‌یه‌ك نییه و یاریزانه‌كانی ئازاد كردوه بۆ چوونه هه‌ر یانه‌یه‌ك.
كارزان كانه‌بی
