فێرگه‌یه‌كی ئیسپانی به‌هه‌ره‌مه‌ندانی كورد به بازاڕكردنی تۆپی پێ ده‌كات
فێرگه‌یه‌كی ئیسپانی به‌هه‌ره‌مه‌ندانی كورد به بازاڕكردنی تۆپی پێ ده‌كات
له ئوتێ جه‌واهیری له‌شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی (فلیپ) سه‌رۆكی یانه‌ی (لیونس) ی ئیسپانی و راهێنه‌ر (ئه‌دریان) وسه‌رۆكی دۆستایه‌تی نه‌رویجی و عێراقی كاپتن (حه‌سه‌ن ئه‌لتمیمی) و هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌ری كارگێڕی كۆمه‌ڵه‌ی ئیسپانی كاپتن (رافد له‌تیف) و به‌رێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی ئیسپانی و بریكاری فه‌رمی یانه‌كانی ئیسپانی كاپتن (تاڵب ئه‌لامی)،هه‌روه‌ها سه‌رپه‌رشتیاری وه‌رزشی دكتۆر (فه‌ره‌یدون) و یاریزانی دێرین (مۆفه‌ق یونس) بۆ یه‌كه‌م جار له هه‌ولێر (كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی نه‌رویجی وعێراقی تێستی یاریزانان ده‌كه‌ن بۆ به بازاڕكردنیان.
كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی نه‌رویجی و عێراقی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یانه‌ی (لیونس) ئیسپانی كاپتن (فلیپ) رێكه‌وتوون به‌ده‌ست نیشانكردنی وانه‌بێژو راهێنه‌ر (ئه‌دریان) بۆ بژاركردنی یاریزانی به‌هه‌رمه‌ند وبه‌بازاڕكردنیان بۆ خولی ئیسپانی،كه ئامانج له پرۆژه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه ده‌ست نیشانكردن وگرنگیدانه به‌یاریزانی لاو وبه‌هه‌رمه‌ند تا بچێته نێو دونیا بازاڕكردن وپیشه‌گه‌ری،هه‌روه‌ها ئامانجی سه‌ره‌كی یاریزانی كورد و عێراق گرنگیان پێ بدرێت وبه ئه‌كادیمی و پڕۆفیشناڵانه وه‌رزش بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به كردنه‌وه‌ی ئه‌م فێرگه چوار رۆژه‌یه له هه‌ولێر،یاریزانی پێشوو مۆفه‌ق یونس ووتی: هه‌موو لایه‌ك ده‌زانن هه‌رێمی كوردستان شیاو و گونجاوه بۆ ئه‌م جۆره فێرگانه،هۆكاره‌كانیش یاریزانی به‌هه‌ره‌مه‌ند و ئارامی وڵات دوو كارتی سه‌ركه‌وتنن،بۆیه له‌گه‌ڵ برای به‌رێزم (د.فه‌ره‌یدون) هه‌وڵ ده‌ده‌ین یاریزانان سوود له‌م فێرگه‌یه‌وه وه‌ربگرن وله‌رێگه‌ی ئێمه مه‌عایه‌شه‌ی و راهێنان بكه‌ن تا بگه‌ن به ریزی یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كان،بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موومان بتوانین ئاستی وه‌رزش به‌تایبه‌تی تۆپی پێ له ولاته‌كه‌مان به‌رزبكه‌ینه‌وه وگه‌نجانی خۆمان سوودی لێ وه‌ربگرن.
ماوه‌ته‌وه بڵێین فێرگه‌كه ماوه‌ی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت ومه‌شه‌قاكانیان رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌كۆتا دێت وبه‌هه‌رمه‌نده‌كان هه‌ڵده‌بژێرن بۆ قۆناغێكی تری ئه‌م فێرگه‌یه،حودی راهێنه‌ر (ئه‌دریان) راسته‌وخۆ به‌ربژێری یاریزانه‌كان ده‌كات .
زاگرۆس نانه‌كه‌لی
