گۆڵكارى خولى نایابى كوردستان چه‌ندین یانه داوای یاری كردنیان لێ كردوه
گۆڵگارى خولى نایابى كوردستان چه‌ندین یانه داوای یاری كردنیان لێ كردوه
به‌هادین به‌كر گۆڵكارى یانه‌ى وه‌رزشیی سیروانى نوێ له یارى تۆپى تۆپێى ئه‌م وه‌رزه توانى له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكات وبه تۆماركردنى 16گۆڵ ببێته گۆڵكارى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابی یانه‌كانى كوردستان، به‌هادین جگه له‌وه‌ى ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردوه له ته‌مه‌نى 31 ساڵیدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى بۆته گۆڵكارى خوله‌كه و یانه‌كه‌شى پله‌ى سێیه‌مى خوله‌كه‌ى به‌ده‌ست هێناوه له باره‌ى به‌ده‌ستهێنانى نازناوى گۆڵكارى خولى كوردستان به‌هادین به‌كر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له راستیدا هه‌ستێكى زۆر خۆشم هه‌یه وا هه‌ست ده‌كه‌م ماندوبوونى چه‌ند مانگه‌م به هه‌ده‌ر نه‌چووه، ئێمه له سه‌ره‌تایی خول تا هه‌فته‌كانى كۆتایی له پێشه‌نگى خوله‌كه بووین، به‌ڵام له ماوه‌ى دوو هه‌فته 5 یاریزانى سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌مان تووشى پێكان بوون بۆیه نه‌مان توانى شه‌ڕی به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كه‌ش بكه‌ین، له باره‌ى چاره‌نووشى خۆشى گوتى" به‌هۆى ماندووبوونى زۆرمان ته‌نها پشوو ده‌ده‌م، بۆ وه‌رزى داهاتوو هه‌وڵ ده‌ده‌م زیاتر خۆم ماندوو بكه‌م، چونكه ته‌مه‌نمان هه‌ڵكشاوه پێویستمان به مه‌شقی زیاتره، له باره‌ى بوونى گرێبه‌ستیش گوتى" چه‌ند یانه‌یه‌ك داوایان كردووه بۆ خولى عێراقی، به‌ڵام به‌لێنم به هیچ یانه‌یه‌ك نه‌داوه، گوتیشى " به بۆچوونى من ئه‌مساڵ خولى نایابى كوردستان خولێكى پر كێبڕكێ و ململانێ بوو تا دواین هه‌فته‌كانى خوله‌كه به‌هیواى ئه‌وه‌م ساڵ به ساڵ خوله‌كه زیاتر به‌ره‌وو پێش بچێت، له باره‌ى چوونى یانه‌ى تریش به‌هادین به‌كر گوتى" هیچ شتێك دیار نییه تا وه‌رزێكى دیكه چونكه نه‌خولى كوردستان دیاره و نه‌ئامانجى یانه‌كان ئه‌مه‌ش هۆكارێكى قورسه بۆ بڕیاردان، ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشترین ئاست و ئه‌نجامان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌ك بین.
كارزان كانه‌بی
