هاوكار له‌تیف ناگه‌رێته‌وه نه‌ورۆز
هاوكار له‌تیف ناگه‌رێته‌وه نه‌ورۆز
هه‌ر چه‌نده ئه‌م وه‌رزه یانه‌ى نه‌ورۆز به‌شداره له یارییه‌كانى خولى پله‌یه‌كى عێراقی و ئامانجى به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه له خوله‌كه و ده‌یه‌وێت ساڵى داهاتوو له ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراق یارى بكات، به‌ڵام یه‌كێك له یاریزانه باشه‌كانى یانه‌كه و كاپتنی تیپه‌كه هاوكار له‌تیف وازهێنانى له ریزى تیپه‌كه راگه‌یاند له باره‌ى وازهێنانى كاپتنى یانه‌كه‌ش هاوكار له‌تیف بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هۆكارى وازهێنانم له ریزى یانه‌ى نه‌ورۆز بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه زیاتر كه‌سی بوو په‌یوه‌ندی به‌خۆم و ده‌سته‌ى راهێنه‌ران هه‌بووه ئێستا گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ یانه‌كه نه‌ماوه وچاوه‌ڕوانى كۆتایی وه‌رزم بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌نووسى خۆم بۆ وه‌رزى نوێ یه‌كلابكه‌مه‌وه، له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستى تریش هاوكار گوتیشى: به‌لێ چه‌ند یانه‌یه‌ك قسه‌یان له‌گه‌ڵمان كردوه بۆ ئه‌وه‌ى په‌یوه‌ندییان پێوه بكه‌ین بۆ یارى كردن، گوتیشى" بۆ وه‌رزى داهاتوو له یه‌كێك له یانه‌كانى به‌شدار له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان یارى ده‌كه‌ین، ژماره‌یه‌كى زۆر یانه هه‌یه له كوردستان بۆیه ئامانجى ئێمه خزمه‌ت كردنى وه‌رزشى كوردستانه له داهاتوودا، له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌شى بۆ یانه‌ى نه‌ورۆز گوتیشى" به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیارى له‌م جۆره ناده‌ین و ناگه‌رێنه‌وه یانه‌ى نه‌ورۆز گوتیشى زیاتر له هه‌شت ساڵه خزمه‌تى یانه‌ى نه‌ورۆزم كردوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌فایان بۆمان نه‌بوو له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته زۆره‌ى بۆ یانه‌كه‌مان كردوه، بۆیه وه‌رزى نوێ له یانه‌یه‌كى تر دێنه‌وه نێو یاریگاكانى كوردستان و خزمه‌ت به وه‌رزش ده‌كه‌ین و هه‌وڵده‌ده‌ین باشترین ئاستمان هه‌بێت له سه‌ر ئاستى كوردستان.
فۆتۆ:ئاراس بارتێز
كارزان كانه‌بی
