بودجەیەك بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان تەرخانكرا

بودجەیەك بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی خواردنەوەی ماڵان تەرخانكرا


لەسەر راسپاردەی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان خەرج دەکرێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە کە بڕە پارەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاوی ماڵان خەرج دەکرێت و لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەبەوە دەكات كە لەسەر راسپاردەی جەنابی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (100) لە(21/4/2021) کە تایبەتە بە بابەتی وشکەساڵی لە ھەرێمی کوردستان، بڕی دوو ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ چارەسەری کێشەی دابینکردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵان وەک قۆناغی یەکەم بۆ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان خەرج کرا.

Top