بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان دەستگیر کرا
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند کە كەسێكیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەكان دەستگیر کردوە.
لە راگەیاندراوەكەی بەێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانەوە هاتووە كە لە ڕێكکەوتی(23/6/2021) لەلایەن ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیانەوە توانیویانە تۆمەتبارێك کە بازرگانی بەماددەی هۆشبەرەوە كردوە دەستگیری بكەن.
هاوكات لەراگەیاندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە کە لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە ئەوە دەستیان بەسەر بڕێك ماددەی هۆشبەر لە جۆری (هێرۆین ـ کریستاڵ)و تەرازووێك و ( ۲ )دوو دەمانچە و پایپێکی بەکارهێنانی ماددەی
