دارسنەوبەرەکانی تاسڵووجەی پارێزگای سلێمانی بۆ دووەم جار ئاگریانگرت
سهرۆکی لێژنهی پیشهسازی و بازرگانی له ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند کەسانی دەستڕۆیشتوو هەوڵدەدەن دارستان و سەوزایی لە سلێمانی نەهێڵن و لە شوێنی ئەو دارستانانە کۆمپانیای خۆیان دابمەزرێنن.
لە 23/6/2021 بهشێک له دارسنەوبهرهکانی تاسلووجه لە سلێمانی بۆ جارێكی دیكە ئاگریان تێبەربووەو سووتاون، بەڵام ئیدارەو لایەنی پەیوەنداری شارەكە تا ئێستا هیچ زانیارییەك لەبارەی ئاگرەکە و هۆکارەکەیان نەخستۆتەڕوو.
سهرۆکی لێژنهی پیشهسازی و بازرگانی له ئهنجوومهنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت: سهرمایهدار و کهسانی دهستڕۆیشتووی سلێمانی چاویان لەسەر زەوی و شوێنە باشەکانی شارەکەیە و کەسە دەستڕۆیشتووەکانی سلێمانی زۆرتر بە دوای زەوییەکانی دەوروبەری شارن تاوەكو دەستیان بەسەردا بگرن و کۆمپانیا و وەبەرهێنانیان بۆ بەژەوەندیی خۆیان لەسەر ئەنجام بدەن.
هاوكات ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تەئكید لەوە دەكاتەوە كە ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بڕینەوە و سووتاندنی دارستانەکانی سلێمانی بێدەنگ نابێت.
